PM:03:22:04/08/2024
1492 جار خوێندراوەتەوە
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق گەشبینی خۆی بە ئایندەی ناوچەکە دەربڕی و دەڵێت، پێی وایە عێراق دەبێتە سەرچاوەیەک بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و مەڵبەندی بازرگانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا لەناو زانکۆی موسڵ رایگەیاند، سەرەڕای ئەو ئاڵنگاریی و کردارە چەکدارییانەی رووبەڕووی ناوچەکە بوونەتەوە، گەشبینە بە داهاتووی شاری موسڵ و عێراق.
ئەوەشی خستەڕوو،
سەقامگیری باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشاوە و دوو ساڵی رابردوو لەچاو ساڵانی دیکەدا
جیاوازییەکی بەرچاوی هەبووە، بە جۆرێک ئێستا موسڵ بەتەنیا خۆی عێراقێکی بچووکە، ئەوەی
لەئێستادا گرنگە و موسڵ پێویستییەتی بوژانەوەی ئابوورییە لە شارەکەدا.
وتیشی، لەئێستادا دنیابینییەک
هەیە بۆ داهاتووی عێراق و لەدوای ساڵی ٢٠٤٠ـەوە، هەر لە ژمارەی دانیشتووانەوە تاوەکو
نرخی نەوت. بۆیە پێدەچێت عێراق لەدوای ساڵی ٢٠٤٠ـەوە عێراق ببێتە سەرچاوەیەکی بەرهەمهێنانی
کارەبا و پڕۆژەی رێگای گەشەپێدانیش وادەکات وڵاتەکە ببێتە مەڵبەندێکی بازرگانی
گرنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.