رۆژنامەی The Times of India بڵاویکردنەوە، زانایانی هندستان دەیانەوێت لە بیابانە ساردەکانی لاداخ لە رۆژهەڵاتی جامو و کشمیر لە هیمالایای گەورە وێستگەیەکی لێکۆڵینەوە دروست بکەن.
ئەمڕۆ هەینی، رۆژنامەی The Times of India ئاماژەی بەوە کردووە، بیابانەکەی لاداخ لە هیمالایا ژینگەیەکی گونجاوە بۆ دروستکردنی وێستگە هەیە بەهۆی جوگرافییە بیابانیی و بەرزەکەی و کەشە ساردەکەیەوە.
ئەوەش خراوەتە روو، هند بەنیازە
وێستگەکەی لەوێ دروست بکرێت و ببێتە شوێنی داهاتووی کارکردنی کەشتیوانان و
زانایانی هند. لایخۆیەوە ئیلوک کۆمار نوێنەری
بەرنامەی بۆشایی ئاسمانی هند رایگەیاند، وڵاتەکەی خۆی بە یاریزانێکی سەرەکی لە گۆڕەپانی بۆشایی ئاسماندا دەزانێت.
ئەوەشی خستە روو، وێستگەی
توێژینەوەی ئەنالۆگ لە لاداخ ڕۆڵێکی چارەنووسساز دەگێڕێت لە بەدیهێنانی ئاواتەکانی
ئەنجامەکانی هندستان لە بۆشایی ئاسمان لەڕێگەی دابینکردنی سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ
توێژینەوەی زانستی و پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا و ڕاهێنانی کەشتیوانانی داهاتوو.
لەوبارەیەشەوە، نارێندرا مودی سەرۆک
وەزیرانی هندستان داوای لە وەزارەتی توێژینەوەی بۆشایی ئاسمان کرد لە ساڵی ٢٠٣٥ وێستگەی
بۆشایی ئاسمانی بکەنەوە و تا ساڵی ٢٠٤٠ مرۆڤ بنێرنە ئاسمان.