سەردێڕ:

‎توێژینەوەیەک: خواردنەوەی قاوە قەڵەوت دەکات

PM:05:16:27/07/2024

1604 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەک تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە چۆن پێکهاتەی بۆماوەیی مرۆڤەکان پەیوەستە بە خووی خواردنەوەی قاوەوە، هەروەها باس لە کاریگەرییەکانی ئەم خواردنەوەیە دەکات لەسەر زیادبوونی کێش.


بەگوێرەی ئەوەی لەلایەن ماڵپەڕی سایپۆستەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەنجامی توێژینەوەکە بەڵگەی ئەوە دەخاتە روو کە خواردنەوەی قاوە تایبەتمەندییەکی بۆماوەییە، جگە لەوەی دەتوانێت رۆڵی هەبێت لە زیادکردنی کێشدا.

تیمێکی توێژەرانی زانکۆی وێستەرن، زانکۆی کالیفۆرنیا، کینگز کۆلێج لەندەن و دامەزراوەی توێژینەوەی "23 ئاند می"، هەوڵیاندا لە بنەمای بۆماوەیی خواردنەوەی قاوە تێبگەن، بە بەکارهێنانی ئاماری هەزاران حاڵەتی ئەمریکا و بەریتانیا، کە زانیارییان لەسەر رۆژانەی ئەو کەسانە پێشکەش دەکرد کە رۆژانە قاوەیان دەخواردەوە، جا چ قاوەی ئاسایی بێت یان بێ کافایین.

توێژینەوەکە تێڕوانینێکی بەنرخ دەدات لەسەر بنەمای بۆماوەیی خواردنەوەی قاوە، هەروەها تیشک دەخاتە سەر رۆڵی گرنگی هۆکارە بۆماوەییەکان لە کاریگەرییان لەسەر خووی خواردنەوەی قاوە بە گشتی.

توێژەران پێشنیاری ئەوە دەکەن کە توێژینەوەکانی داهاتوو ئامانجیان دووبارەکردنەوەی ئەم دۆزینەوانە بێت لە خەڵکی هەمەچەشنتردا و لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییە بۆماوەیی و ژینگەییەکان لەسەر خواردنەوەی قاوە بەردەوام بێت.













گەلەری