سەردێڕ:

کەشناسی: پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن

AM:11:45:27/07/2024

1548 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم بڵاوی کردەوە، لە سبەینێوە پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە.


ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاوی کردەوە، کەشی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

ئاماژە بەوەش کراوە، سبەی یەکشەممە، هاوشێوەی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک، بەڵام پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە.

لای خۆشیەوە کەشناسیی عێراق باسی لەوە کرد، ئەمڕۆ لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما لەنێوان ٣٨ بۆ ٤٣ پلەدا دەبن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٤٠

سلێمانی : ٣٩

دهۆک : ٤٠

کەرکوک : ٤٢

هەڵەبجە : ٤٢

زاخۆ : ٤١

سۆران : ٣٨

حاجی ئۆمەران : ٣٢

گەرمیان : ٤٤













گەلەری