سەردێڕ:

لە شەش مانگدا؛ عێراق ٤٠٠ هەزار تۆن بەرهەمی رووەکی و ئاژەڵی هەناردە کردووە

PM:11:21:26/07/2024

1624 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە ٤٠٠ هەزار تۆن بەرهەمی رووەکی و ئاژەڵی هەناردەی وڵاتان کردووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، میساق عەبدولحسێن، یاریدەدەری ئەمینداری تەکنیکی لە وەزارەتى کشتوکاڵى عیراق بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی باسی لەوە کرد، لە ماوەی مانگی یەک تاوەکو حوزەیرانی ئەمساڵ بڕی هەناردەکردنی بەرهەمی رووەکی و ئاژەڵی گەیشتووەتە زیاتر لە ٤٠٠ هەزار تۆن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕی هەناردەکراوی بەرهەمی رووەکی زیاتر لە ١٠٠ هەزار تۆن بووە کە ٢٧ بەرهەمی لەخۆ گرتووە لەوانەش سەوزە و میوە و برنج.

ئەوەشی خستووەتە روو، بەرهەمی ئاژەڵیش بە بڕی زیاتر لە ٣٠٠ هەزار تۆن هەناردە کراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ساڵانە بەشێکی میوە و سەوزەی عێراق هەناردەی وڵاتانی کەنداو وەک سعودیە و ئیمارات دەکرێت.













گەلەری