سەردێڕ:

پێنج هۆکار بۆ ئەوەی گرنگی بدەیت بە نانی بەیانیان

AM:09:21:26/07/2024

2224 جار خوێندراوەتەوە

نانی بەیانیان بە گرنگترین ژەم دادەندرێت، وازهێنان لێی کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات.


لە راپۆرتێکی ماڵپەڕی " The Times Of India" دا ئاماژە بە چەند هۆکارێک کراوە بۆ ئەوەی گرنگی بدەیت بە نانی بەیانیان، بەم شێوەیە:

١. باشترکردنی ئاستی میتابۆلیزم و وزە:

خواردنی نانی بەیانی یارمەتی چالاککردنی میتابۆلیزم دەدات، یارمەتیت دەدات بە درێژایی ڕۆژ کالۆری بسوتێنیت، کاتێکیش ئەم ژەمە ناخۆیت میتابۆلیزمت خاو دەبێتەوە.

٢. باشترکردنی تەرکیز و کارکردنی مێشک:

خواردنی نانی بەیانیان دەبێتە هۆی باشترکردنی کارەکانی مێشک و باشترکردنی یادەوەری و تەرکیز.

٣. یارمەتیدەرە لە خواردن و وەرگرتنی ماددە خۆراکیەکان:

ژەمی بەیانیان دەرفەتێکی نایاب و ناوازەیە بۆ خواردن و وەرگرتنی ماددە خۆراکییە گرنگەکان، کە جەستە پێویستیانە بۆ ئەوەی تەندروست بمێنێتەوە.

٤. کۆنترۆڵ نەکردنی کێش:

وازهێنان لە نانی بەیانی دەبێتە هۆی زیادەڕۆیی لە خواردن لە درەنگانی ڕۆژدا، چونکە برسێتی زیاد دەکات و لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.

٥. باری دەروونی باشتر دەکات و فشاری دەروونی کەم دەکاتەوە:

دەستپێکردنی ڕۆژەکەت بە ژەمێکی خۆراکی تەندروست کاریگەری ئەرێنی لەسەر باری دەروونی و ئاستی فشاری دەروونیت دەبێت، هەروەها برسێتی و دابەزینی ئاستی شەکر لە خوێندا دەبێتە هۆی توڕەبوون و دڵەڕاوکێ و گۆڕانی باری دەروونی، چونکە خواردنی نانی بەیانیان یارمەتیدەرە بۆ جێگیرکردنی ئاستی شەکری خوێن، ئەمەش وزەی بەردەوام دەدات.














گەلەری