سەردێڕ:

ئەو خۆراکانەی پێویستە زیاتر بخورێن له وەرزی هاویندا

PM:10:17:24/07/2024

1192 جار خوێندراوەتەوە

بۆ بەرنگاربوونەوەی بەرزی پلەی گەرما و کەمکردنەوەی کاریگەری لە سەر پێست و جەستە و پاراستنی لە وشک بوونەوە و ڕێگە گرتن له زۆربوونی کێش و قەڵەوی بێجگە لە خواردنەوەی بڕی گونجاو لە ئاو، پێویستەگرنگی زیاتر بدرێت بەم خۆراکانە لە وەرزیهاوین.


دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌ییپسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژەی بە کۆمەڵێك لە گرنگترین خواردنەکان کردووە، بەم جۆرە:

١ . شووتی و کاڵەک: شووتی نزیکەی (% 90) ئاوە بێجگە لە بوونی بڕێکی لە ماددە ڕیشاڵیەکان و دژە ئۆکسانە بەهێزەکانی وەک لایکوپین و ڤیتامین ( A , C ) : ئەو ڤیتامینانەش زۆر گرنگن بۆ پاراستنی خانەکانی پێست، هەمان شت بۆ کاڵەکیش هەر ڕاستە.

٢ . زەڵاتەی وەرزی: کە لە تەماتە و ترۆزی یا خەیار یا کاهوو پێک هات بێت ؛ تەماتە دەوڵەمەندە بە لایکۆپین کە دژە ئۆکسانێکی بەهێزە ، ترۆزی و خەیارو کاهوو لە ( % 95 -- 96 )پێکهاتوون بێجگە لە کانزای پۆتاسیۆم و ڤیتامین ( C ) و ماددە ڕیشاڵیەکان.

٣ . بێریەکان: بلۆبێری ، شلیک ، توو ، شاتوو: بڕێکی کەم لە کالۆری و بڕێکی باش لە ماددە دژە ئۆکسانەکان و ڤیتامینەکان و پۆتاسیۆمیان تێدایە.

٤ . ماسیە چەورەکانی وەک ماسی سەلموونکە دەوڵەمەندن بە چەورییە سوودبەخشەکان و ئۆمێگا - سێ ؛ هەروەهاسەرچاوەکانی تری ئۆمێگا سێ و چەورییەبە سوودەکانی وەک گوێز و فستق و بادام .

٥.گێلاس: دەوڵەمەندە بە ماددە دژە ئۆکسانەکان کە گرنگن بۆ پاراستنی پێست و پێکهاتنیماددەی کۆلاجین بێجگە لە بوونی پۆتاسیۆم و بڕێکی زۆر لە ئاو و بڕێکی کەم لە کالۆری.

٦ . ماست: سەرچاوەیەکی گرنگی پڕۆتینو پڕۆبایتکەکانە بژاردەیەکی باشە لە کاتی ڕێجیم و خۆپاراستن لە قەڵەوی .

٧ . هەنار: سوودەکانی گەلێک زۆرن لە کۆتایی هاوین لە کاتی پێگەیشتنی هەناری خۆماڵی گرنگە ڕۆژانە بخورێت .

٨ . پاقلەمەنیەکان: سەرچاوەیەکی گرنگی پڕۆتینو ماددە ڕیشاڵیەکان و وزەن .

٩ . ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە کانزای پۆتاسیۆم کە ڕۆڵێکی باڵای هەیە بۆ ڕێگریکردن لە وشک بوونەوەی جەستە و کەمکردنەوەی هەستی تینوویەتی وەک پڕتەقاڵ، ئەڤۆگادۆ، فاسۆلیا، سپێناخ، پەتاتە، تەماتە، ماست ، مۆز.














گەلەری