سەردێڕ:

لە سبەینێوە؛ شەقامێکی سەرەکی سلێمانی دادەخرێت

PM:09:59:24/07/2024

15304 جار خوێندراوەتەوە

شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، بەمەبەستی فراوانکردنی شەقامی سەرەکی هەواری شار، لە سبەینێوە ئەو شەقامە لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانیەوە بە ئاڕاستەی یەکتربڕی کۆبانێ بەربەست دەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، لە سبەینێ پێنجشەممەوە شەقامی سەرەکی هەواری شار لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی بە ئاراستەی یەکتربڕی کۆبانێ بەربەست دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەربەست کردنی شەقامەکە بەمەبەستی فراوان کردنی شەقامی سەرەکی هەواری شار و دروستکردنی دوو ئەندەرپاس دەبێت.

ئەوەشی خستە روو، داوا لە شۆفێران دەکەن شەقامەکانی تەنیشتی ئەو شەقامە وەکو جێگرەوە بەکاربهێنن تاوەکو تەواوبوونی پڕۆژەکە.













گەلەری