سەردێڕ:

بەرهەمهێنانی نەوت لە کەمپێکی نەوتی سنووری گەرمیان راگیرا

PM:07:58:24/07/2024

1368 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری ناحیەی قۆرەتو بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کۆمپانیای پیت ئۆیڵی تورکی بڕیاری داوە بە راگرتنی دەرهێنانی نەوت لە کەمپی نەوتی چیاسورخ و بە یەکجاری دەستی لە کەمپەکە هەڵگرت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، سەردار محەمەد بەڕێوەبەری ناحیەی قۆرەتو بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەبارەت بە دەست راگرتنی دەرهێنانی نەوت لە کەمپی نەوتی چیاسورخ، رۆژی رابردوو و ئەمڕۆ دوو کۆبوونەوەیان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکانی ئەو کەمپە ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا کۆمپانیای پیت ئۆیڵی تورکی بڕیاری داوە بە یەکجاری دەست لە کەمپی نەوتی چیاسورخ هەڵگرێت.

ئەوەشی خستە روو، لە هەفتەی داهاتووەوە کۆمپانیاکە وردینی و حساباتی خۆیان دەکەن و کەپمەکە رادەستی پۆلیس دەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا بەبیانوی کەمبوونەوەی بەرهەم و تێکەڵبوونی نەوت و ئاو لە کەمپی نەوتی چیاسورخ کۆمپانیاکە بەرهەمهێنانی نەوتی راگرت.

گەرمیان حەمەی پوور - گەرمیان













گەلەری