سەردێڕ:

دوایین زانیارییەکان لەبارەی مووچەی وەزارەتی کارەبا

AM:11:51:24/07/2024

19244 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کێشەی مووچەی وەزارەتی کارەبا چارەسەر بووە و لەم چەند رۆژەدا پارەیان بۆ دەنێردرێت.


چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کێشەی مووچەی وەزارەتی کارەبا چارەسەر بووە و ناوی پۆلیسی کارەبا لە لیستەکە لابراوە.

باسی لەوەشکرد، بڕیارە لەم چەند رۆژەی داهاتوودا مووچەکانیان بۆ خەرج بکرێت و پارەی مووچەیان بۆ بنێردرێت، ئەگەری زۆریش بۆ ئەوەیە کە سبەینێ پارەکە بنێردرێت، کە بڕەکەی ٢٠ ملیار دینارە.

ئەو چاوگە وتیشی، بۆ مانگی حەوتیش لیستی مووچە نێردراوە بۆ بەغدا و چاوەڕێ دەکرێت بۆ ئەم مانگە ئەو گرفتە دووبارە نەبێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر باسی لەوەکرد، پارەی مووچەکەیان نەنێردراوە لە بەغداوە بۆیە دابەشنەکراوە. بەپێی ئەو زانیارییانەشی دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە، لیستی مووچەکە پۆلیسی کارەبای بۆ زیادکراوە و ناوی ئەو پۆلیسانە لەسەر وەزارەتی ناوخۆ لابراون، ئەوەش گرفتەکەی دروستکردووە.

حکومەتی کاربەڕێکەر لە داهاتی ناوخۆ ئامادە نییە مووچەی وەزارەتی کارەبا دابەشبکات، لەکاتێکدا هەر لەم هەفتەیەدا لەدوای ١٠ مانگ حکومەتی دەستیبرد بۆ داهاتی ناوخۆ و مووچەی پەرلەمانی پێدابەشکرد.














گەلەری