سەردێڕ:

تەرمی ئەو منداڵە تەمەن دوو ساڵانەی لە بێخاڵ خنکا دۆزرایەوە

PM:04:34:23/07/2024

3500 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تەرمی ئەو منداڵە دوو ساڵانەی کە لە رووباری بێخاڵدا خنکا، دۆزراوەتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوای ١٧ رۆژ تەرمی ئەو منداڵە دوو ساڵانە دۆزرایەوە کە لە رووباری بێخاڵدا خنکا.

باسی لەوەش کردووە، تەرمەکە لە گەلی عەلی بەگ دۆزراوەتەوە کە چەند کیلۆمەترێک لە رووباری بێخاڵەوە دوورە.

بەپێی زانیارییەکان، منداڵەکە ناوی رەها بووە و تەمەنی دوو ساڵان بووە، دانیشتووی هەولێرە و ١٧ رۆژ لەمەوبەر لە هاوینەهەواری بێخاڵ لەدەستی باوکی کەوتە خوارەوە و کەوتە نێو رووباری بێخاڵ و گیانی لەدەستدا.

کەریم کەیفی - سۆران













گەلەری