سەردێڕ:

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل شاندێکی بۆ راگەیاندنی ئاگربەست ناردە لای حەماس

PM:11:29:21/07/2024

2920 جار خوێندراوەتەوە

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، شاندێکی ئیسرائیل بەمەبەستی ئەنجامدانی ئاگربەست، سەردانی نوێنەرایەتی حەماسیان کرد و لەوبارەیەوە کۆبوونەوە. دەشڵێت، "سەرۆک وەزیران بۆ ئەو پرسە سەردانی واشنتۆن دەکات".


ئەمڕۆ یەکشەممە، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بەمەبەستی ئەنجامدانی ئاگربەست لەگەڵ حەماس، بنیامین ناتنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل شاندێکی ناردە لای حەماس و بڕیاریشە ئەم هەفتەیە ئاگربەستەکە ئەنجامبدرێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەگوێرەی رێککەوتنەکانیان رۆژی پێنجشەممە ئاگربەست ئەنجام دەدرێت، تەنها چاوەڕوانی وەڵامی حەماس دەبن، چونکە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەردانی ئەمریکا دەکات. 

بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل، سەردانەکەی بنیامین ناتانیاهۆ لەمشەودا و مانەوەی بۆماوەی سێ رۆژ بەمەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکایە بۆیە بە تایبەت لەگەڵ جۆبایدن، سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.

ئەوەش لە کاتیکدایە، هەوڵەکانی ئاگربەست بە سەرۆکایەتی قەتەر و میسر و ئەمریکا بۆ ئەنجامدانی ئاگربەست هێشتا سەرکەوتوو نەبووە، دوای ئەوەی کە گرژی ئاڵۆزییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل بۆماوەی ٩ مانگە بەردەوامی هەیە بڕیارە رۆژی پێنجشەممە بۆ دووەمجار درێژترین وادەی ئاگربەست رابگەیەنن.













گەلەری