سەردێڕ:

١٢٨ خێزانی ئاوارەی دیکە لە دهۆکەوە گەڕانەوە شنگال

PM:03:44:21/07/2024

904 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەران و بەرپەرچدانەوەی قەیرانەکان لە دهۆک رایگەیاند، بە هاوکاری رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، ئەمڕۆ ١٢٨ خێزانی ئاوارە لە یەکێک لە کەمپەکانی سنووری دهۆکەوە گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان لە شنگال.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەران و بەرپەرچدانەوەی قەیرانەکان لە دهۆک رایگەیاند، لەچوارچێوەی بەرنامەی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، پڕۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکان بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمڕۆ ١٢٨ خێزانی ئاوارە لە کەمپی کەبەرتوو لە باشووری دهۆک گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان لە شنگال.

ئەوەشی خستە روو، لە ئێستادا حکومەتی عێراق گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە داخستنی کەمپەکان لە کۆتایی ئەم مانگەدا لە بەرژەوەندی ئاوارەکان نابێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی عێراق پێشتر بڕیاری دابوو تاوەکو رۆژی ٣٠ـی ئەم مانگە، سەرجەم کەمپی ئاوارەکان دابخرێن و تەواوی ئاوارەکان بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.













گەلەری