سەردێڕ:

کەشناسی: گۆڕانکاری لە پلەکانی گەرمادا روودەدات

AM:10:27:21/07/2024

16264 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کرد و رایگەیاندووە، گۆڕانکاری لە پلەکانی گەرمادا روودەدات و ئەمڕۆ نزم دەبنەوە، بەڵام سبەی ٢ بۆ ٣ پلە بەرزدەبنەوە.


کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما ٢ بۆ ٣ پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٤٢

سلێمانی : ٤١

دهۆک : ٤٢

کەرکوک : ٤٦

هەڵەبجە : ٤٣

زاخۆ : ٤٢

سۆران : ٤١

حاجی ئۆمەران : ٣٠

گەرمیان : ٤٦













گەلەری