سەردێڕ:

تەندروستی هەولێر ٤٥ تاقیگەی پزیشکی داخست

AM:11:19:20/07/2024

4596 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستی هەولێر رایگەیاندووە، بەهۆی نەبوونی مۆڵەت و پابەند نەبوونیان بە رێنماییەکان، ٤٥ تاقیگەی پزیشکیان داخستووە و پێبژاردنیان بۆکردوون.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاندووە، لە رێگەی بەشی تاقیگە و لیژنە و تیمەکانەوە دوای بەدواداچوون، دەستیانگرتووە بەسەر ژمارەک دەرمانی تاقیگەیی ماوە بەسەرچوودا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ٢٤ تاقیگەیان داخستووە کە بەبێ مۆڵەت کاریان کردووە، هەروەها بەهۆی جێبەجێنەکردنی رێنماییەکان؛ ٢١ی تاقیگەی دیکەی تایبەتیان داخستووە و پێبژاردنیان بۆ کردوون.

تەندروستی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، بەدواداچوون بۆ سەرجەم شوێنەکان دەکەن، بۆ دڵنیابوونەوە لە شێوەی کارکردنیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانیان.
May be an image of text

No photo description available.May be an image of textMay be an image of textNo photo description available.












گەلەری