سەردێڕ:

ئینستاگرام تایبەتمەندییەکی گرنگ زیاد دەکات

PM:02:35:19/07/2024

1480 جار خوێندراوەتەوە

ئینستاگرام لە تایبەتمەندییەکی نوێدا رێگەت پێدەدات تا ٢٠ تراکی دەنگی جیاواز بۆ ریل زیاد بکەیت، هەروەها کاتێک تراکی جیاواز بۆ ریلەکان زیاد دەکەیت، ئینستاگرام تۆ دەکات بە خاوەنی ئەو تێکەڵەیە، ئەمەش رێگە بە بەکارهێنەرانی دیکە دەدات دووبارە بەکاری بهێننەوە.


پێش ئەم نوێکارییە بەکارهێنەر دەیتوانی یەک تراک زیاد بکات بۆ ریل بەڵام ئێستا دەتوانێت چەندین تراک زیاد بکات، دەتوانێت کلیپی دەنگی جیاواز لەگەڵ ئەو دەق و ستیکەر و کلیپانەدا هاوتا بکات کە لە ریلەکەدا هەن .

بۆ بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندییە، پەنجە بنێ بە دوگمەی نوێی "Add to Mix" کە لە مۆنتاژکەری ڤیدیۆی ئینستاگرامدا دەردەکەوێت، لەوێشەوە دەتوانیت هەڵبژێریت کە کام تراکت دەوێت بیخەیتە ناوەوە، کام بەشەی گۆرانییەکانت دەوێت بەکاربهێنیت و لە کوێدا بیانخەیتە ناو ڤیدیۆ تازەکەوە.

دوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک، بەکارهێنەرانی دیکە دەتوانن هەموو ئەو تراکانە ببینن کە تێیدا بەکارهاتووە و هەروەها بژاردەی "بەکارهێنانی میکسی دەنگی" لە ڤیدیۆکانیاندا دەبینن.

ئەمە یەکێکە لەو تایبەتمەندیانەی کە تیک تۆک هێشتا نییەتی چونکە بەکارهێنەرانی ئەوێ هێشتا پێویستە چارەسەرێک یان نەرمەکاڵای تر بەکاربهێنن بۆ ئەوەی چەندین گۆرانی لە ڤیدیۆکانیاندا تێکەڵ بکەن.













گەلەری