PM:11:46:18/07/2024
1276 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی کاربەڕێکەر لەبری دروستکردنی رێگاوبانی دووساید و تۆکمە، جاروبار خەریکی پڕکردنەوەی چاڵ و چۆڵی رێگاکانە، لەوانەش رێگاوبانی گوندەکانى دەشتى کۆیە، بەڵام دوای ماوەیەک ئەو پینە و پەڕۆیەش تێکدەچێتەوە، گرفتى زیاتر بۆ هاوڵاتیان دروست دەبێت.
وەک گوندنشینان دەڵێن، هەر یەکێک لە گوندەکانی دەشتی کۆیە دەیان شەهید و ئەنفالکراوی تێدایە، کەچی حکومەتی کاربەڕێکەر تا ئێستا ئامادە نیە رێگاوبانی گوندەکان قیڕتاو بکات و خەڵکەکەی لەو مەینەتی و ناخۆشیە رزگار بکات، لەکاتێکدا رۆژانە هەزاران بارهەڵگری سووتەمەتی بە سنوورەکەیاندا دەڕوات.
پێشتریش هاوڵاتیانیدانیشتووی کۆیە و گوندەکانی
دەوروبەری ئاماژەیان بەوەش کردبوو، خراپی رێگاوبانەکان و هاتوچۆی بارهەڵگرێکی زۆر لەسەر
ئەو رێگایە، بووەتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی و زیادبوونی رووداوەکانی هاتوچۆ و
ئەوەش مەترسی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان و شۆفێران دروست کردووە.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا، دانیشتوانی گوندەکانی سنووری کۆیە چەندین جار دژی خراپی
رێگاوبانەکانیان گردبوونەتەوە و داوایان کردووە کە رێگاکانیان بۆ چاک بکرێت بەڵام
وەک هەمیشە حکومەتی کاربەڕێکەر بێباکە لە ئاست داواکارییەکانیان و هیچ هەنگاوێکی
کرداری بۆ چاکسازیکردن لە رێگاکاندا نەناوە، ماوەی ساڵانێکیشە چەندین رێگای
سەرەکی نێوان شارەکان بە تەواونەکراوی بەجێهێڵراون.