سەردێڕ:

هەفتەیەکە پاشماوە و خاشاک لە تەقتەق کۆبووەتەوە و فڕێ نادرێن

PM:10:04:17/07/2024

1164 جار خوێندراوەتەوە

زیاتر لەهەفتەیەکە پاشماوە خۆراکیەکان و زبڵ و خۆڵ و خاشاکی ماڵەکانی تەقتەق لەپێش دەرگاکان بەسەریەکدا کەوتون کە ئەوەش سیمایەکی ناشرینی بە شارۆچکەکە داوە و ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی لێ کەوتووەتەوە.


بەم وەرزی هاوین و گەرمایە کە ڕۆژ دوای ڕۆژ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە لەگەڵیشی دا ڕۆژ دوای ڕۆژ بەردەمی ماڵەکان و ناو کۆڵانەکانی تەقتەق خۆڵ و خاشاکی زیاتری لێ کۆدەبێتەوە کە جگە لەبڵاوبونەوەی بۆنی ناخۆش مەترسی بڵاوبونەوەی نەخۆشیش دەکرێت.

کێشەی کەڵەکەبوونی خۆڵ و خاشاک ل ەتەقتەق بەهۆی نەبوونی شوێنی کۆکردنەوە و لەژێرخاک نانی پاشماوەی فڕێ دراوەکەیە تا دیاریکردنی شوێنێکی گونجاو ئینجا کێشەکە چارەسەر دەکرێت.

لە شەقامێکی دەوروبەری تەقتەق هاوڵاتیان بەناچاری پاشماوە فڕێدراوەکانی پێش دەرگاکانیان بە ئۆتۆمبیل فڕێ دەدەن و تا ئێستا حکومەتی کاربەڕێکەر نەیتوانیوە لە تەواوی شارەکانی هەرێم لەڕێگەیڕیسایکلینەوە پاشماوەکان لەناوببات کە یەکێکە لە خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکان.













گەلەری