سەردێڕ:

هۆکار و چارەسەری سەر گێژخواردنی لەناکاو لە وەرزی هاویندا چییە؟

PM:07:57:17/07/2024

1636 جار خوێندراوەتەوە

بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە وەرزی هاویندا بەزۆری دەبێتە هۆی چەندین کێشەی تەندروستی کە بەشێکیان لەناکەو و بەبێ هیچ نیشانەیەکی پێشوەختە دەردەکەون کە دیارترینیان سەر گێژخواردنە.


سەر گێژخواردن یەکێکە لە کێشە تەندروستییەکان کە دەکرێت بەهۆی بەرزی پلەی گەرماوە رووبدات و کەسانی بەساڵاچوو، ژنانی دووگیان، منداڵی تازە لەدایکبوو، ئەوانەی بەدەست نەخۆشییە درێژخایەنەکانەوە دەناڵێنن، وەک نەخۆشییەکانی دڵ و سییەکانیش زۆتر رووبەڕووی ئەم کێشەیە دەبنەوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ لوبنان ٢٤، پزیشکێکی تەندروستی گشتی رایگەیاند، زۆر هۆکار هەن کە دەبنە هۆی سەر گێژخواردن لە هاویندا، لەوانە وشکبوونەوەی جەستە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و خراپی هەواگۆڕکێ.

دەشڵێت، لە وەرزی هاویندا ئەگەری وشکبوونەوە زیاتر دەبێت، چونکە جەستە لە رێگەی ئارەقەوە بڕێکی زۆر شلەمەنی لەدەست دەدات، هەروەها هەستکردن بە سەرگێژخواردن نیشانەیەکی باوی وشکبوونەوەیە، کە رەنگە لە ئەنجامی کەمی ئاو خواردنەوەوە بێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، هۆکارەکانی تری سەرگێژخواردن بریتین لە مانەوە بۆ ماوەیەکی زۆر لە شوێنە داخراوەکان کە هەوا گۆڕکێ تێیاندا کەمە، هەروەها بەرکەوتنی راستەوخۆ بە تیشکی خۆر، چوونە شوێنی قەرەباڵغ.

باسی لەوەش کردووە، ئەگەر تووشی سەرگێژخواردن بوویت، پێویستە ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکەیت:

١.کاتێک هەست بە سەرگێژخواردن دەکەیت یەکسەر دابنیشە یان پاڵ بکەوە تا سەرگێژخواردنەکە نامێنێت.

٢.خۆراکی تەندروست بخۆ کە پێکهاتووە لە سەوزە و میوە و پرۆتینی بێ چەوری.

٣.ئەگەر گومانت هەبوو سەرگێژخواردن بەهۆی دەرمانێکەوە بێت، لەگەڵ پزیشکەکەت قسە بکە سەبارەت بە کەمکردنەوەی ژەمە دەرمانەکە یان گۆڕینی بۆ دەرمانێکی تر.

ئەگەر تووشی کەسێک بوویت کە بەهۆی بەرزی پلەی گەرمی کەشوهەوا تووشی سەرگێژخواردن بوو، پێویستە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێ بکەیت بۆ ئەوەی رزگاری بکەیت:

١.گواستنەوەی کەسەکە بۆ شوێنێکی هەواگۆڕکێی باش، دڵنیابە کە پلەی گەرمی نزمە.

٢.کەسەکە لەسەر زەوی دابنێ، بە مەرجێک رووی زەویەکە سارد بێت، بۆ ئەوەی پلە گەرمی نزمەکە راستەوخۆ بگوازرێتەوە بۆ جەستە.

٣.دابینکردنی خواردنەوە ساردەکان بۆ کەسەکە، بۆ گەڕانەوەی پەستانی خوێنی بۆ دۆخی ئاسایی و گۆڕینی ئەو شلانەی کە جەستەی لەدەستی داوە.













گەلەری