سەردێڕ:

دژی کەمی خزمەتگوزاری؛ دانیشتوانی گوندی گۆپتەپە گردبوونەوە

AM:11:08:16/07/2024

1096 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە دانیشتوانی گوندی گۆپتەپەی سەر بە چەمچەماڵ دژی کەمی خزمەتگوزاری بەتایبەت کارەبا گردبوونەوە و ئاماژە بەوە دەکەن، "لەکاتێکدا کەسوکاری شەهیدان لە گۆپتەپە بە باوەشێن خۆیان باوەشێن دەکەن، بەرپرسانی دەسەڵات لە کۆشک و ڤێلاکاندا لەبەردەم فێنککەرەوەدان و خۆشترین ژیان دەژین".


ئەو هاوڵاتیانە بۆ ئێن ئاڕ تی باسیان لەوە کرد، "کەسوکاری سەربەزری شەهیدان لە گۆپتەپە بە باوەشێن وەک ساڵی حەفتاکان خۆیان باوەشێن دەکەن چونکە کارەباکەمان بە ناوچەکانی عێراق دەفرۆشرێت".

وتیشیان، "بۆ ئامادەن کە کارەباکە بفرۆشن بەڵام نایدەن بە هاوڵاتیان لەکاتێکدا ئەوە یەکێکە لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان؟".

ئەوەشیان خستە روو، تا ئێستا بەرپرسانی سنوورەکە نەهاتوون بەدەم داواکانیانەوە، تاوەکو ئەو کاتەی حکومەتی کاربەڕێکەر وەڵامیان دەداتەوە و داواکارییەکانیان بۆ جێبەجێ دەکات بەردەوام دەبن لە گردبوونەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دانیشتوانی ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەردەوام دژی نەبوونی خزمەتگوزاری و کەمی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا گردبوونەوە دەکەن، بەڵام وەک هەمیشە حکومەتی کاربەڕێکەر تەنها وەڵامی بێکردارییان پێ دەدات و هیچ داواکارییەکیان بۆ جێبەجێ ناکات.


 













گەلەری