سەردێڕ:

چۆن لە کاتی گەرمادا گەدەت بە تەندروستی دەهێڵیتەوە؟

PM:10:40:15/07/2024

1664 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی " اليوم السابع" گەرمای هاوین کاریگەری لەسەر بەرگری جەستە و پرۆسەی هەرسکردن دەبێت و لە ئەنجامدا توانای هەرسکردنی کەم دەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی وەک نەمانی ئارەزووی خواردن، قەبزی، دڵەکزێ، نەخۆشییەکانی ڕیخۆڵە، نیشانەکانی وشکبوونەوەی جەستە یان هەست کردن بە ماندووێتییەکی زۆر.


پێویستە ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگیرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی مەترسیەکانی پەیوەست بە گەرمای زۆر کە کاریگەری لەسەر گەدە و پرۆسەی هەرسکردن دروست دەکات لەوانە:

١. خواردنەوەی بڕێکی پێویستی ئاو، چونکە یارمەتی هاوسەنگکردنی لەدەستدانی شلەمەنی جەستە دەدات کە بەهۆی گەرماوە روودەدات هەروەها کێشەکانی هەرس چارەسەر دەکات بە باشترکردنی هەڵمژینی ماددە خۆراکیەکان.

٢. زیادکردنی پرۆبایۆتیکەکان وەک ماست بۆ خۆراکەکانت، یارمەتی ئاسانکردنی هەرسکردن دەدات چونکە بەکتریا سوودبەخشەکانی ڕیخۆڵەی تێدایە.

٣. پاراستنی چالاکیی جەستەیی بە شێوەیەکی ڕێکوپێک، تێکەڵکردنی وەرزشکردن یان چالاکیی جەستەیی دەتوانێت کرداری هەرسکردن باشتر بکات چونکە ئاستی فشار کەمدەکاتەوە.

٤. دوورکەوتنەوە لە خواردنە سورکراوەکان و چەورەکان، چونکە پڕۆسەی هەرسکردن خاو دەکەنەوە و دەبێتە هۆی ئاوسان یان دروستبوونی ترشەڵۆک.

٥. خواردنی خۆراکی تەندروست لە هاویندا زۆر گرنگە، چونکە یارمەتیدرە لە شێدارکردنەوەی جەستە و باشترکردن و ئاسانکردنی کرداری هەرسکردن، وەک سەوزە و میوە.














گەلەری