سەردێڕ:

لەبارەی هێرشی ئەلکترۆنییەوە؛ هۆشداری بە بەکارهێنەرانی ئایفۆن دەدرێت

PM:09:52:14/07/2024

1312 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای سیمانتێک لە ئاگادارکردنەوەیەکدا رایگەیاند، هێرشێکی ئەلیکترۆنی نوێ بەکارهێنەرانی ئایفۆن دەکاتە ئامانج، هێرشکاران هەوڵدەدەن ناسنامەی "ئەپڵ ئاید"ـی تاکەکان بەدەستبهێنن.


هێرشبەرە ئەلیکترۆنییەکان نامەی کورت بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن دەنێرن کە وا دیزاین کراوە لە کۆمپانیای ئەپڵەوە بێت، بەڵام لەڕاستیدا هەوڵێکە بۆ دزینی بڕوانامەی کەسیی بەکارهێنەران.

کۆمپانیاکە دەڵێت: "هێرشبەرەکان بەردەوامن لە ئامانجکردنی ئەپڵ ئایدییەکان بەهۆی بەکارهێنانی بەربڵاویانەوە، ئەمەش کۆنترۆڵی ئامێرەکان دەکات و لەرێگەیەوە دەستیان دەگات بە زانیاری کەسی و دارایی کەسەکان".

 

بۆ خۆپاراستن، دەبێت ئاگادار بیت لە کردنەوەی هەر نامەیەکی کورت کە وا دیارە لە ئەپڵەوە بێت، هەمیشە سەرچاوەی نامەکە بزانە، ئەگەر لە ژمارەیەکی تەلەفۆنی هەڕەمەکییەوە بێت، دەبێت دڵنیا بیت کە کلیک لەسەر ئەو بەستەرانە نەکە













گەلەری