پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە ئێستادا گرفتی کەم ئاوی لەبەشێک لە گەڕەکەکانی هەولێر چارەسەر کراوە، و هەندێک گەڕەک ماون ئەوانیش چارەسەر دەکەن. دەشڵێت، "پێویستە هاوڵاتیان دەستبە ئاوەوەبگرن، بەگوێرەی پێویستییەکانیان ئاو بەکاربهێنن".
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، لەبارەی گرفتی کەم ئاوی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار کۆبوونەوە، بەگوێرەی راگەیندراوەکەش، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌و هه‌نگاوانە کراوە كه ده‌بنه هۆی چاره‌سه‌ری گرفتی کەم ئاوی لەو هەولێر.
ئاماژە بەوەش کراوە، لەرێگای چەند پرۆژەیەکەوە هەوڵدەدرێت کە گرفتی
کەم ئاوی چارەسەر بکرێت، بەتایبەت ئەو پرۆژانەی کە تایبەتن بە لێدانی بیری ئاو، بەتایبەت
له‌و شوێنانه‌ی كه بیره‌كان به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و وشكه‌ساڵییه‌وه
وشكبوون.
باس لەوەش کراوە، هاوڵاتییان پێویستە دەست بە ئاوەوە بگرن و بەگوێرەی پێویست
ئاو بەکاربهێنن، و هاوڵاتییان ده‌ستكاری قوفڵه‌كانی دابه‌شكردنی ئاو نه‌كه‌ن. وتیشی،
"له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر گرفتی گه‌یاندن و دابه‌شكردنی ئاوی
پاك چاره‌سه‌ر كراوه، ئه‌و شوێنانه‌ش كه ماون، له ئایینده‌یه‌كی نزیك گرفته‌كانیان
چاره‌سه‌ر دەکەین".
جەختی لەوەش کراوەتەوە، له ماوه‌یه‌كی
زۆر كورت ته‌واوی گرفت و بەربەستەکان كه دێنه به‌رده‌م پرۆسه‌ی گه‌یاندن و دابه‌شكردنی
ئاوی پاك بۆ ماڵان چاره‌سه‌ر ده‌بن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەندان
ساڵە گرفتی کەم ئاوی بەشێک لە گەڕەکەکانی هەولێری گرتووەتەوە و تائێستاش چارەسەر نەکراوە،
لە بەرامبەریشدا چەندین ساڵە نەوەی نوێ لەرێگای تەنکەرەوە ئاو بەسەر بەشێک لە دانیشتوانی
ئەو گەڕەکانەدا دابەشدەکات.