سەردێڕ:

لەکاتی رووماڵی بێئاوی چەمچەماڵدا؛ هێزێکی ئەمنیی یەکێتی تیمی ئێن ئاڕ تی دەستگیرکرد

دیار کەمال - وێنەگری ئێن ئاڕ تی، محەمەد عەدنان - پەیامنێری ئێن ئاڕ تی
AM:11:12:14/07/2024

4252 جار خوێندراوەتەوە

‎لەکاتی رووماڵی بێئاوی هاوڵاتییانی چەمچەماڵدا، هێزێکی ئەمنیی یەکێتی (محەمەد عەدنان)ـی پەیامنێر و (دیار کەمال)ـی وێنەگری ئێن ئاڕ تیان دەستگیرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆژنامەوانییەکانیاندا گرت.


ئەمڕۆ هاوڵاتیانی ناحیەی تەکیەی جەباری لە سنووری چەمچەماڵ دژی بێئاوی خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و تیمی ئێن ئاڕ تیش بە مەبەستی رووماڵی خۆپیشاندانەکە چوونە ئەو شوێنە.

بەڵام لەکاتی رووماڵی خۆپیشاندانەکەدا، هێزێکی ئەمنیی یەکێتی (محەمەد عەدنان)ـی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی و کامێرامانەکەی ( دیار کەمال)ـی دەستگیر کرد.

هاوکات، ئەو هێزە ئەمنییەی یەکێتی دەستی بەسەر کەلوپەلە رۆژنامەوانییەکانی تیمی ئێن ئاڕ تیشدا گرت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتریش لە سنووری چەمچەماڵ، هێزێکی ئەمنیی یەکێتی رێگرییان لە تیمی نەوەی نوێ کرد کە ئاوی خواردنەوە بەسەر هاوڵاتیانی سنوورەکەدا دابەش بکات، هەر ئەو هێزەش لەکاتی رووماڵکردنی ئاو دابەشکردنەکەدا، دەستیان گرت بەسەر کەلوپەلەکانی تیمی رۆژنامەنووسی ئێن ئاڕ تیدا.

ئەوە جگە لەوەی لە رووماڵی چەندین خۆپیشاندانی دیکەدا، تیمی ئێن ئاڕ تی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پارتی و یەکێتییەوە رێگرییان لێ کراوە و دەست بەسەر کەلوپەلە رۆژنامەوانییەکانیشیاندا گیراوە.


 


 













گەلەری