سەردێڕ:

بومەلەرزەیەک لە خانەقین روویدا

PM:05:17:12/07/2024

1108 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لە سنووری خانەقین بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٣ پلەی رێختەر روویداوە و تاوەکو ئێستا هچ زانیارییەک لەبارەی زیانی ماددی و مرۆییەوە دەستنیشان نەکراوە.


ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لەلایەن سەنتەری تۆمارکردنی بومەلەرزەوە لە دەستەی گشتی کەشناسی، بومەلەرزەیەک لە سنووری خانەقین تۆمار کراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بومەلەرزەکە لە کاتژمێر ٣:١٠ خولەک روویداوە بە گوڕی ٣.٣ پلەی رێختەر و بە قوڵایی نۆ کیلۆمەتر لە خانەقین.

ئەوەش خراوەتە روو، هاوڵاتییانی ناوچەکە هەستیان بە بومەلەرزەکە کردووە و تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی ماددی و مرۆیی دەستنیشان نەکراوە.













گەلەری