سەردێڕ:

لە کابینەکەى مەسرور بارزانى و قوباد تاڵەبانى باج ٦٢١٪ زیادکراوە

PM:12:59:12/07/2024

1492 جار خوێندراوەتەوە

باج، ئەو بارگرانیەی کابینە شکستخواردووەکەی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی خستیانە سەر هاوڵاتییان و کاسبکاران، بەشێوەیەک گیرفانی کاسبکارانیان هەڵتەکاندووە و بە چەندین شێواز باجیان لێوەردەگرن.


حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە کابینەی نۆدا بەناوی چاکسازی لە باجدا دەستیکرد بە زیادکردنی باج و زیاتر ڕووتاندنەوەی خەڵکی هەرێم و زیادکردنی بارگرانی لەسەریان و بردنی خێر و بێری بۆ خۆیان.

لە هەرێمی کوردستان بە سێ جۆر باج وەردەگیرێت، وەک باجی دەرامەت و باجی کۆمپانیاکان و باجی خانووبەرە، کە لە کابینەی نۆ دا ڕێگاکانی وەرگرتنی باجەکان و ڕێژەکەیشی زیادیکرد، بەشیوەیەک حکومەتی کاربەڕێکەر لە کابینەی نۆ بە ٤٥٠ رێگا باجی لە کاسبکار و هاوڵاتییان وەردەگرێت ڕێژەکەیشی ٦٢١٪ زیادیکرد، کە ئەوەش نایاساییە و بەگوێرەی دەستووری عێراق حکومەتی هەرێم ناتوانێت باج زیادبکات.

 

بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی ستۆپیش، داهاتی باج لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٣ـدا نزیکەی چوار ترلیۆن و ٢٠٠ ملیار دینار بووە.

زیادکردنی باج بەشێوەیەکە، لە باجی دەرامەت حکومەتی کاربەڕێکەر ڕێژەکەی بەرزکردووەتەوە کە لەنێوان 3٣٪ بۆ١٥٪ـە، هاوکات بەرێژەی ١٥٪باج لە کۆمپانیاکان وەردەگیرێت و هەرچی باجی خانوبەرەیشە کابینەی نۆ ڕێژەکەی بەرزکردووەتەوە بۆ ١٠٪ بەشێوەیەک موڵکانە و سەرقوفڵانە کە پێشتر ٢٥٠ هەزار دینار وەردەگیرا بەڵام ئێستا زیادی کردوە بۆ ٨٠٠ هەزار دینار تا ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار دینار.

هاوکات، حکومەتی کاربەڕێکەر لەباتی هەرزانکردنی نرخ و ئاسانکاری بۆ بازرگانان، باجی لەسەر ماددە خۆراکیەکانیش بە ڕێژەی ١٣٪ زیادکردووە، بەچەندین جۆریش باج لە کاسبکاران وەردەگرێت وەک باجی فلێکس خۆڵ و خاشاک.

جگە لەمانەش سەرباری خراپی گوزەرانی خەڵک و نەبوونی موچە، حکومەتی کاربەڕێکەر بە رێژەی %5 باجی لەسەر ئەو موچە خۆرانە زیادکردووە کە موچەکانیان لە سەرو ملیۆنێک دینارەوەیە، داهاتی ئەو باجەش هاوشێوەی داهاتەکانی تری ناوخۆ کەس نازانێت چی لێدەکرێت و بۆ کوێ دەچێت.













گەلەری