سەردێڕ:

چۆن پێستمان لە سووتان بە تینی بەهێزی خۆر بپارێزین؟

PM:01:42:11/07/2024

1308 جار خوێندراوەتەوە

سووتانی پێست حاڵەتێکی پێستە کە بەهۆی زۆر بەرکەوتنی تیشکی سەروو بنەوشەیی خۆرەوە دروست دەبێت، تیشکی سەروو بنەوشەیی خۆر لە دەریادا بەهێزترە، چونکە ئاو تیشکی خۆر دەداتەوە، ئەمەش رێژەی ئەو تیشکانەی بەر ۆپێستت دەکەوێت زیاد دەکات.


بەپێی ماڵپەڕی "سۆنیک چارتەرس تۆماس" باشترین رێگە بۆ دوورکەوتنەوە لە سووتانی خۆر ئەوەیە کە تێبگەیت کە چۆن روودەدات.

وەرگرتنی رێژەیەکی ئاسایی تیشکی خۆر دەتوانێت هێز و ڤیتامینD بە پێستت بدات، بەڵام زۆر بەرکەوتنی خۆر زیان بە چینی سەرەوەی پێستمان دەگەیەنێت.

پێست بەرگری سەرەکی جەستەمانە لە بەرامبەر هاندەرە دەرەکییەکان وەک تیشکی خۆر، ئەو بەشەیە کە یەکەم بەرکەوتنی بە گەرمی خۆر دەبێت، کاتێک پێستمان دەسوتێت زیانەکانی بە سووتانی پلە یەک دادەنرێت.

جۆرێکی توندتر لە سووتانی خۆر کاتێک روودەدات کە چینی ژێرەوەی پێست بەهۆی خۆرەوە زیانی پێدەگات ئەمە جۆرێکی زۆر بە ئازارە لە سووتانی پێست کە کاتێکی زیاتری دەوێت تا چاک دەبێتەوە.

رێگاکانی خۆپاراستن لە سوتانی خۆر:

١. دوو کاتژمێر جارێک دژەخۆر بەکاربهێنە، هەمیشە لەکاتی چوون بۆ کەنار دەریا دژەخۆر بەکاربهێنە.

٢. جلوبەرگی قۆڵ درێژ لەبەر بکە، لەبەرکردنی جلوبەرگ لەکاتێکدا لە کەنار دەریاکاندایت، رەنگە رێگەت پێنەدات چێژ لە خۆر یان هەوای دەوروبەر وەربگریت، بەڵام ئەگەری سووتانی پێست بەبێ ئەوە زیاتر دەبێت.

٣. دوور بکەوەرەوە لە گەرمترین کاتژمێرەکانی تیشکی خۆر، سەلامەتە بەیانی زوو سەردانی کەنار دەریا بکەیت، بەتایبەتی لە مانگەکانی هاویندا، چونکە چێژ لە بڕێکی تەندروست لە تیشکی خۆر و هەروەها هەوایەکی نەرم وەردەگریت.

٤. دوور بکەوەرەوە لە بەکارهێنانی دژەخۆری ماوە بەسەرچوو، پێش ئەوەی بچیتە کەنار دەریا، کرێمی دژەخۆرەکەت بپشکنە ئەگەر هێشتا وادەی بەسەرچوونی تێنەپەڕاندووە، هەرگیز دژەخۆری بەسەرچوو بەکارمەهێنە چونکە چیتر کاریگەری نییە بۆ پاراستنت لە تیشکی سەروو بنەوشەیی زیانبەخشی خۆر.













گەلەری