سەردێڕ:

رێکخراوی ئۆپیک: گەشەی ئابووری لە ٢٠٢٤ـدا بۆ ٢.٩٪ بەرز دەبێتەوە

PM:11:28:10/07/2024

976 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت "ئۆپیک" بڵاوی کردەوە، بەپێی پێشبینییەکانیان، رێژەی گەشەی ئابووری جیهانی بۆ ئەمساڵ لە ٢.٨٪ـەوە بەرز دەبێتەوە بۆ ٢.٩٪ و ئەگەری بەرز بوونەوەی زیاتریش هەیە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت "ئۆپیک" لە راپۆرتی مانگانەیدا بڵاوی کردەوە، لە ساڵی ٢٠٢٤ـدا خواست لەسەر نەوتی جیهان بە بڕی دوو ملیۆن و ٢٥٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، پێشبینی دەکەن لە ساڵی ٢٠٢٥ـدا خواست لەسەر نەوتی جهیانی بڕی یەک ملیۆن و ٨٥ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا زیاد بکات.

لە راپۆرتەکەدا، ئەوەش خراوەتە روو، پێشبینی دەکەن لە مانگەکانی داهاتوودا و لە ساڵی ٢٠٢٥ـدا کورتهێنانی دابینکردنی نەوت زۆر لەوە زیاتر بێت کە ئیدارەی وزەی ئەمریکا پێشبینی کردووە.

باس لەوەش کراوە، بەپێی پێشبینییەکانیان رێژەی گەشەی ئابووری جیهانی بۆ ئەمساڵ لە ٢.٨٪ـەوە بەرز دەبێتەوە بۆ ٢.٩٪ و ئەگەری بەرز بوونەوەی زیاتریش هەیە.













گەلەری