سەردێڕ:

کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەسەر جەستە

PM:04:44:10/07/2024

1344 جار خوێندراوەتەوە

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە هەموو بەشێکی جەستە، لە حاڵەتە توندەکاندا، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە مەترسیدارەکانی وەک شێرپەنجە و جەڵتەی مێشک و جەڵتەی دڵ زیاد دەکات.


پسپۆڕانی تەندروستی لە راپۆرتێکدا کە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە باس لە کاریگەرییەکانی شەپۆلی گەرما لەسەر پێنج ئەندامی جەستە دەکەن.

-پێست

سووتانی پێست دوای بەرکەوتنی راستەوخۆ بە تیشکی سەروو بنەوشەیی روودەدات، تا زیاتر جەستە بەر خۆر بکەوێت، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست زیاتر دەبێت.

بەرکەوتن بە تیشکی سەروو بنەوشەیی زیان بە DNA دەگەیەنێت کە بە خانەکان دەڵێت چۆن کاربکەن، زۆر بەرکەوتن بە تیشکی خۆر وا لە خانەکانی جەستە دەکات لە کۆنترۆڵ دەربچن و دەست بە گەشەی بەردەوام بکەن کە دەبێتە هۆی شێرپەنجەی پێست.

-مێشک

بەو پێیەی توێژینەوەکان دەریانخستووە کە گەرمای زۆر کاریگەری لەسەر دەروون هەیە، لە پلەی گەرمی زۆر بەرزدا زۆر جار مێشک رووبەڕووی هەوکردن دەبێتەوە، هەربۆیە گەرمای زۆر، کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی مێشک دروست دەکات.

-ماسولکەکان

کاتێک پلەی گەرمی جەستە بەرز دەبێتەوە بۆ ٣٨ پلەی سەدی، ئەوا ماسوولکەکانی جەستە دەست دەکەن بە خاوبوونەوە و هەستکردن بە ماندووێتی، ئەمەش پێی دەوترێت ماندووبوونی گەرمی، کە نیشانەکانی بریتین لە سەرگێژخواردن، تێکچوونی بینین، تینوێتییەکی زۆر، سکچوون، زیادبوونی لێدانی دڵ و سڕبوون.

-دڵ

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە، دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن، ئەمەش وادەکات هەست بە سەرگێژخواردن بکەیت، لە پلەی گەرمی زۆردا رێژەی رۆیشتنی خوێن زیاد دەکات و دڵ تووشی فشار دەبێت یان رۆیشتنی خوێن بۆ جەستە رەنگە لەناکاو کەم ببێتەوە ئەگەر پەستانی خوێن زۆر دابەزێت، کە ئەوەش ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاد دەکات.













گەلەری