سەردێڕ:

سودانی: داوا لەلایەنە براوەکانی کەرکوک دەکەم رۆژی پێنجشەممە کۆببنەوە

AM:11:03:10/07/2024

1048 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لەلایەنەکانی کەرکوک دەکات کۆببنەوە و ئەو خاڵانە جێبەجێکەن کە لە کۆبوونەوەکانی پێشووتردا لەسەری رێککەوتوون.


محمد شیاع سودانی لە نووسراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، داوا لەلایەنە سیاسیە براوەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکات، بە سەرۆکایەتی بەتەمەنترین ئەندامیان رۆژی پێنجشەمە کۆببنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، حکومەت سەرکەوتوو بووە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بە کەرکوکیشەوە .

باسی لەوەشکردووە، پێویستە ئەو خاڵانە جێبەجێ بکەن کە لە دوایین کۆبوونەوەکاندا رێککەوتنی لەسەرکراوە و لە کۆبوونەوەکانی داهاتووشدا دیالۆگەکان تەواو دەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێی یاسا ٥ی شوبات کۆتا وادەبوو بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بەڵام تاوەکو ئێستا کۆبوونەوە نەکراوە و لەسەر پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوکیش رێککەوتن نەکراوە.













گەلەری