PM:08:29:09/07/2024
1476 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی دەزگای لوتکە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە نۆ ساڵی رابردوودا ٧٥٠ هەزار و ٤٩٨ کۆچبەری عێراقی لە وڵاتانی ئەوروپا داوای مافی پەنابەریان کردووە و لە ئەمساڵیشدا ١٠ هەزار و ٥٠٠ عێراقی داواکاری پەنابەریان پڕکردووتەوە و ٢٢ کۆچبەریش لە رێگەی ئەوروپادا گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئەمساڵدا ١٠ هەزار و ٥٠٠ کۆچبەری عێراقی داواکاری پەنابەریان پڕکردووتەوە کە بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەکە کەمی کردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەمساڵدا ٢٢ کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و ١٢ کۆچبەریش
بێ سەروشوێن بوون و لە نۆ ساڵی رابردووشدا ٣٤٣ کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و ٢٤٥
کۆچبەریش گیانیان لەدەستداوە و بە کشتی ٥٩١ کەسیش بوونەتە قوربانی کۆچکردن.
ئامارەکان ئەوەش دەخەنە روو، ژمارەی گیان لەدەستدان و بێ سەروشوێن بوونی
کۆچبەران لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادی کردووە کە ساڵی رابردوو حەوت
کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و دوو کۆچبەریش
بێ سەروشوێن بوون.
کارزان عەلی- برۆکسل