سەردێڕ:

ئایا بەرزبوونەوەی پلەی گەرما کاریگەری لەسەر ئارەزووی خواردن هەیە؟

PM:06:52:09/07/2024

1396 جار خوێندراوەتەوە

گەرمای زۆر کاریگەری تەواوی لەسەر جەستە هەیە، لەوانە بڕی ئەو خۆراکەی کە جەستە دەیەوێت بیخوات، هەروەها ئەوەی کە کەسەکە دەیەوێت چی بخوات.


لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، رەنگە ئارەزووی خواردن کەم ببێتەوە، بەڵام بابەتەکە پەیوەندی بە پرۆسەی هەرسکردن و هەڵگرتنی خۆراکەوە هەیە.

بەگوێرەی مێدیکاڵ ئێکسپرێس، لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئاژەڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پلەی گەرمی بەرزی دەوروبەر لەوانەیە بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی ریخۆڵە "گرێلین" کەم بکاتەوە کە برسێتی لە مێشکدا هاندەدات.

چیلدریس روونی دەکاتەوە، "کاتێک پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە، خەڵک کەمتر ئارەزووی ئەو خۆراکانە دەکەن کە پێویستیان بە هەوڵی زیاتر بۆ هەرسکردن هەیە و بەرهەمهێنانی گەرمی جەستە زیاد دەکات".

چیلدریس دەڵێت، "بۆ چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە جگە لە زۆر خواردنەوەی ئاو شیری کەم چەوری دەتوانێت هەڵبژاردەیەکی باش بێت، چونکە شلەیەکە دەتوانرێت بە ساردی بخورێتەوە، هەروەها بڕێکی زۆر لە ماددە خۆراکیەکانی تێدایە."

بەهەمان شێوە میوە و شەربەتی میوە رۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە شێدارکردنی جەستە و دابینکردنی ماددە خۆراکییە پێویستەکانی، بەبێ چەوری کە پێویستی بە هەوڵدان هەیە بۆ هەرسکردن، هەروەها وزەیان تێدایە و پلەی گەرمی جەستە بەرزدەکەنەوە.

لەلایەکی ترەوە پێویستە چاودێری خواردنەوە کافاینییەکان بکەیت لەگەڵ گەرمبوونی کەش و هەوا، چونکە میزهەڵگرن و وشکبوونەوەی جەستە زیاد دەکەن ئەمەش بە مانای وازهێنان لە خواردنەوەی قاوە یان چا نییە، بەڵکوو خواردنەوەیانە بەشێوەیەکی مامناوەند.














گەلەری