سەردێڕ:

وەک پولی دۆمینە یەک بە یەک حزبە دەسەڵاتدارەکان لە وڵاتان بەدوای یەکدا دەکەون

PM:08:56:08/07/2024

2776 جار خوێندراوەتەوە

وەک پولی دۆمینە یەک بە یەک حزبە دەسەڵاتدارەکان لە وڵاتان بەدوای یەکدا دەکەون و شکست دەهێنن . هاوشێوەی بەریتانیا و و نەمسا وئیتالیا لە فەرەنساش ئۆپۆزسیۆن کورسی دەسەڵاتی لە حزبی دەسەڵاتدار وەرگرت.


هەرچەند خەڵک پێشبینی شکستی ڕاستڕەوەکانی فەرەنسای نەدەکرد بەڵام هۆشداری خەڵک و زۆری ئاستی بەشداری لە هەڵبژاردنەکە وایکرد حزبی دەسەڵاتدار شکست بهێنێت و خەڵک ئۆپۆزسیۆنی سەرخست. بەجۆرێک زۆرترین ڕێژەی بەشداری خەڵک لە فەڕەنسا تۆمارا

سەرئەنجام هاوشێوەی زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا، پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن بەڕەکەیان لە ژێر پێی پارتی دەسەڵاتدار دەرهێنا و ڕێگەیان لێگرت لەوەی لە پەرلەماندا دەنگی بە زوڵاڵی بمێنێتەوە.

لە دووەم گەڕی هەڵبژاردنەکاندا و بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، هاوپەیمانی نوێی بەرەی جەماوەری ئۆپۆزسیۆن بە بەدەستهێنانی زیاتر لە ١٨٠ کورسی، سوپرایزی تۆمارکرد و زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی فەڕەنسای بۆ خۆی مسۆگەرکرد.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشبینی کرابوو پارتی گردبونەوەی نیشتیمانی کە لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکاندا پلەی یەکەمی بەدەستهێنابوو، لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانیشدا هەمان ئەنجام بدەستبهێنێتەوە، بەڵام لەبەر دوو هۆکار نەیتوانی ئەوەش لەبەرد دوو هۆکار.

یەکەم هۆکاریان پێکهێنانی کوتلەی (پێکەوە لە پێناو کۆماریی) لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆنەوە، دوومیشیان کشانەوەی زیاتر لە ٢٠٠ کاندیدی بەرەی جەماوەریی ئۆپۆزسیۆن و پارتەکەی ماکرۆن بوو لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان تا ڕێگە بۆ کاندیدەکانی تری پارتەکانیان خۆش بکەن دەنگی زیاتر بەدەستبهێنن.

دوای شکستى پارتی دەسەڵاتداریش لە هەڵبژاردنەکەدا، هاوپەیمانیی ئۆپۆزسیۆن داوای دەستلەکارکێشانەوەی گابرێل ئاتال سەرۆکوەزیرانی کرد، ئێستاش نامەی دەست لەکارکێشانەوە پێشکەش بە ماکرۆن دەکات.

بەپێی دەستوری فەڕەنساش سەرۆک کۆماری وڵات تا ١٢ مانگی تر ناتوانێت بڕیار لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی نوێی پەرلەمان بدات، بەو پێیەش بێت لە دوای ئاشکراکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان پێویستە کۆشکی ئیلیزێ تیشک بخاتە سەر پێکهێنانی حکومەت و دەبێت ڕێز لە بژاردەی گەلی فەڕەنسا بگرێت.

سەرکەوتنی ئۆپۆزسیۆنی فەرەنساش هاوشێوەی تەوژمێکی جیهانی سەیردەکرێت کە وڵاتانی جیهانی گرتووەتەوە و ئەمساڵ بوەتە ساڵی سەرکەوتنی ئۆپۆزسیۆن و شکست بۆ دەسەڵات، هاوکات، لەسەر سەرکەوتنی ئۆپۆزسیۆنی فەرەنسا حوکمی چوار ساڵی داهاتوو لە بەریتانیا و و نەمسا وئیتالیاش کەوتە ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆن.













گەلەری