دوایین داتاکان ئاماژە بەوە دەکەن کە رەنگە ساڵی ٢٠٢٤ ساڵی ٢٠٢٣ تێپەڕێنێت وەک گەرمترین ساڵ لە سەرەتای تۆمارکردنی ژمارە پێوانەییەکانەوە، دوای ئەوەی گۆڕانی کەشوهەوا بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤ و دیاردەکانەوە روویداوە.
هەندێک لە زانایان دەڵێن، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەل نینۆ، پلەکانی گەرمایان لەمساڵدا بۆ ئاستێکی پێوانەیی بەرزکردووەتەوە تا ئێستا.
گۆڕانی کەشوهەوا لە ئێستاوە لە ساڵی ٢٠٢٤دا لێکەوتەی کارەساتبار لە سەرانسەری جیهاندا بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
لە مانگی رابردوودا زیاتر لە هەزار کەس بەهۆی گەرمایەکی زۆرەوە لەکاتی ئەنجامدانی زیارەتکردنی حەجدا گیانیان لەدەستداوە، هەروەها لە نیودەلهی کە بەدەست شەپۆلێکی گەرمای درێژخایەنی بێ وێنەوە دەناڵێنێت و لەنێو گەشتیارانی یۆنانیشدا مردن بەهۆی گەرماوە تۆمارکراوە.
فرێدریک ئۆتۆ، زانای کەشوهەوا لە پەیمانگای گرانتام لە کۆلێژی ئیمپریال لە لەندەن رایگەیاند، "رایەکی زۆر هەیە" کە ساڵی ٢٠٢٤ گەرمترین ساڵ بێت کە تۆمارکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: دیاردەی ئێل نینۆ دیاردەیەکی سروشتییە کە هەمیشە دێت و دەڕوات ناتوانین دیاردەی ئێل نینۆ بوەستێنین، بەڵام دەتوانین سووتانی نەوت و گاز و خەڵوز بوەستێنین.
دیاردەی سروشتی ئێل نینۆ کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ئاوی سەرزەوی لە رۆژهەڵاتی زەریای هێمن، مەیلی بەرزکردنەوەی تێکڕای پلەی گەرمی جیهانی هەیە.