سەردێڕ:

نرخی دۆلار لە بەرزترین ئاستی ئەمساڵدایە؛ بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

PM:05:13:08/07/2024

5740 جار خوێندراوەتەوە

ماوەی چەند رۆژێکە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار دەستی بەبەرزبوونەوە کردووە، ئەمڕۆش بەراورد بە ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەزار دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و لە ئێستاشدا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە، جارێکی دیکە و دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ نرخی دۆلار گەڕایەوە بۆ ١٥٠ هەزار دینار و لە ئێستاشدا نرخی ١٠٠ دۆلار لە نێوان ١٥٠ هەزار و ٢٥٠ بۆ ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، دوای راگرتنی سەکۆی ئەلیکترۆنی و فرۆشتنەوەی دۆلاری کاش بە گەشتیاران لە رۆژی ٢٠ـی حوزەیرانی ئەمساڵدا، نرخی دۆلار نەگەڕاوەتەوە بۆ خانەی ١٤٥ هەزار دینار.

لەلایەکی دیکەشەوە، بۆ سەقامگیرکردنی نرخی دۆلار بانکی ناوەندی لە نوسراوێکدا کە کۆپییەکی دەست دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی کەوتووە، بڕیار دراوە کە لە رۆژی ١٤ـی تەمووزی ئەمساڵەوە لە فرۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانییش دۆلاری کاش لەرێگای لقی بانکەکان دۆلار بەنرخی فەرمی بدرێتە گەشتیاران.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی تەنها هەفتەیەکدا نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە بەشێوەیەک ١٠٠ دۆلار لە ١٤٧ هەزار دینارەوە بەرز بووەتەوە بۆ سەروو ١٥٠ هەزار دینار.













گەلەری