سەردێڕ:

جارێکی دیکە؛ هاوڵاتیانی هەولێر دژی بێ ئاوی گردبوونەوە

PM:11:26:07/07/2024

2052 جار خوێندراوەتەوە

دانیشتوانی گەڕەکی بەهاری کۆن لە هەولێر دژی بێ ئاوی و لێدانی بیری ئاو لە ناوچەیەکی دوور لە گەڕەکەکەیان کە بێ سوودە بۆ ئەوان گردبوونەوە و لێدانی بیرەکەیان راگرت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، دانیشتوانانی گەڕەکی بەهاری کۆن لە هەولێر گردبوونەوە و باسیان لەوە کرد دوای ئەوە خۆپیشاندانیان کرد و داوایان کرد بیریان بۆ لێبدەن ئەو شوێنەی بۆ بیرەکە دیاری کراوە گونجاو نییە و دوورە لە گەڕەکەکەی ئەوان.

ئاماژە بەوەش دەکەن، ئەو ناوچەیەی بڕیار بوو بیرەکەی لێ لێبدرێت دانیشوانی کێشەی کەم ئاوییان نییە و پێویستیان نییە و بەو جۆرە هیچ سوودی بۆ ئەوان نییە.

 

 

 

ئەوەشیان خستە روو، لە ئێستادا بەهۆی فشارەکانیانەوە لێدانی بیرەکە راوەستاوە و سبەی ئەندازیارانی شارەوانی دووبارە ناوچەیەکی دیکە بۆ بیرەکە دیاری دەکرێت.













گەلەری