PM:11:20:07/07/2024
4316 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەر ئەمڕۆ بەهۆی پەلاماردانی سەگی بێلانە ١٣ کەس بریندار بوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و چارەسەریان بۆ دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە سامان یابە بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی پەلاماردانی سەگی بێلانە لە دوو گەڕەکی جیاوازی شارەکە ١٣ کەس بریندار بوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و چارەسەریان بۆ دەکرێت.
ئەوەشی خستە روو، پێنج لە بریندارەکان
لە گەڕەکی حوڕیە بوون کە دوانیان منداڵ و سیانیان مێرمنداڵن و بریندارەکانی دیکەش
لە گەڕەکی شۆریجەن و یەکێکیان تەمەنی حەوت مانگانە.
باسی لەوەش کرد، بارودۆخی بریندارەکان
جێگیرە و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و چارەسەریان بۆ دەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ساڵانە بەهۆی هێرش و پەلاماری سەگ یان توشبوون بەو
ڤایرۆسانەی لە پەلاماردانەوە تووشیان دەبێت ٣٠ هەزار کەس لە جیهاندا گیان لەدەست
دەدەن.
سۆران محەمەد- کەرکوک