سەردێڕ:

ئایا خواردنە لەقتونراوەکان دەبنە هۆی مردنی پێشوەختە؟

PM:09:12:07/07/2024

1252 جار خوێندراوەتەوە

خواردنی بڕێکی زیاتر لە خۆراکە لەقتونراوەکان ڕەنگە تێکڕای تەمەنت بە ڕێژەی زیاتر لە ١٠% کەمبکەنەوە.


ماڵپەڕی " cnn"ی عەرەبی توێژینەوەیەکی نوێی بڵاوکردووەتەوە کە زیاتر لە ٥٠٠ هەزار کەسی لەخۆگرتبوو، خواردنی بڕێکی زیاتر لە خۆراکە لەقتونراوەکان ڕەنگە تێکڕای تەمەنت بە ڕێژەی زیاتر لە ١٠% کەمبکەنەوە.

نووسەری توێژینەوەکە، ئیریکا لۆفتفیڵد، ڕایگەیاندووە،مەترسییەکان بە ڕێژەی ١٥% لە پیاوان و ١٤% لە ئافرەتان زیادیکردووە.

لۆفتفیڵد ئاماژەی بەوەکرد مردنی پێشوەختە پەیوەندی بە خۆراکە لەقتونراوەکانەوە هەیە، چونکە ئەو خۆراکانە بەهۆی ئەو پێکهاتانەی تیایدا بەکاردێت کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات، چونکە هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن هەروەها ئەگەری تووشبوون بە شەکرە زیاد دەکات، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە مەترسیدارەکانی دڵ زیاد دەکات، هەموو ئەمانەش دەبنە هۆی مردنی پێشوەختە.













گەلەری