سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە هەرێم بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

PM:02:59:06/07/2024

2000 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە دوو هەزار و ٣٩١ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە بازاڕەکانی هەرێمیش، لە هەفتەی رابردووەوە نرخی زێڕ دەستی بە بەرزبوونەوە کردووە و بەراورد بە دوێنێ، نرخی هەر مسقاڵیک پێنج بۆ حەوت هەزار دینار بەرز بووەتەوە.


ئەمڕۆ شەممە، بە گوێرەی پێنوێنیی جیهانیی بازاڕی زێڕ، نرخی گرامێک لەو کانزایە ٧٦ دۆلار و ٨٩ سەنتە و کیلۆگرامێکیش ٧٦ هەزار و ٨٩١ دۆلارە.

لە بازاڕەکانی هەرێمدا، لە هەفتەی رابردووەوە نرخی زێڕ دەستی بە بەرزبوونەوە کردووە و تەنها بەراورد بە دوێنێ هەینی، نرخی هەر مسقاڵێک پێنج بۆ حەوت هەزار دینار بەرز بووەتەوە.

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار ١٨ به ٤٣٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢١ به ٥٠٣ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٢ به ٥٢٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢٤ به ٥٧٥ هەزار دینارە













گەلەری