سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی ناردووە

PM:02:43:01/07/2024

45248 جار خوێندراوەتەوە

بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی ناردووە.


ئەمڕۆ دووشەممە، فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی مەدەنی، خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی، چاودێریی کۆمەڵایەتیی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە رەوانەی هەرێم کراوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی وردبینی و چارەسەرکردنی چەند کێشەیەک لە لیستی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێم، ناردنی پارەکە کەمێک دواکەوتووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دەستیان بە خەرجکردنی پارەی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێم کردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پاش سێ هەفتە لە دواخستنی، رۆژی شەممە ٢٩ـی حوزەیران، وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر لیستی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانیان رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کرد. لەکاتێکدا حکومەتی کاربەڕێکەر دەیتوانی بەر لە جەژن لیستی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆران بنێرێت بۆ بەغدا، تاوەکو پارەی مووچە بۆ هەرێم بنرێدرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت، بەڵام هەموو مانگێک پڕۆسەی ناردنی لیستی مووچە لەلایەن حکومەتی کاربەڕێکەرەوە بە خاوی بەڕێوەدەچێت.













گەلەری