سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا جێگیرە

AM:08:16:01/07/2024

660 جار خوێندراوەتەوە

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی جیهانی بە ٨٥ دۆلار و ٣٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ یەکشەممە نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە، ئەوەش بەهۆی بەردەوامیدان بە کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت لەلایەن کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس و عێراقەوە.


‎هاوکات، بەهۆی فراوانبوونی خواستی ئەمریکا و کۆگای نەوتی کۆمپانیا نەوتییەکانی جیهان نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس بە ٨١ دۆلار و ٨٧ سەنتە.

پێشتر، وڵاتانی ئۆپیک پڵەس لەسەر ئەوە رێک کەوتبوون کە بەرهەمهێنانی سێ ملیۆن و ٦٦٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ و بەرهەمهێنانی خۆبەخشانە بە رێژەی دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە کە لە مانگی حوزەیراندا کۆتایی پێدێت، کەم بکەنەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس بڕیاریدا رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ درێژ بکاتەوە، وە ئەوەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بازاڕی نەوت دەبێت لە جیهاندا، شارەزایانی ئابووری باس لەوە دەکەن، پێدەچێت بڕیارەکە نرخی نەوت بەرز بکاتەوە.













گەلەری