سەردێڕ:

بانکی ناوەندی زیاتر لە ٢٧٩ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە؛ نرخی دۆلار چەندە؟

AM:11:34:30/06/2024

1368 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لە خستنەڕووی ئەمڕۆدا بە تێکڕا زیاتر لە ٢٧٩ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی فرۆشتووە. هاوکات، لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی ئەلکترۆنی خستنەڕووی دراوەکانەوە رایگەیاند، بە تێکڕا ٢٧٩ ملیۆن و ٨٦٧ هەزار و ٤٠٧ دۆلاری بە نرخی فەرمی بانکەکە بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەو رێژەیە بڕی ٢٥ ملیۆن و ٨٦٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش، هاوکات ٢٥٤ ملیۆن و حەوت هەزار و ٤٠٧ دۆلار بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.

هاوکات، لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، بانکی ناوەندی تەنها چوار رۆژ خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش و حەواڵە هەبووە و بە تێكڕا لەلایەن بانکەکان و بازرگانانی رێگەپێدراوەوە بڕی یەک ملیار و ١٠٥ ملیۆن و ٢٩٤ هەزار و ١٥٤ دۆلار فرۆشراوە.













گەلەری