سەردێڕ:

نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە

AM:08:21:27/06/2024

892 جار خوێندراوەتەوە

لەدوای ئەو بەرزبوونەوەیەی بە خۆیەوە بینی نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لەگەڵ فراوانبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەردەوامیدان بە کەمکردنەوەی رێژەی هەناردەی نەوت لەلایەن کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەسەوە تا کۆتایی ئەمساڵ، بووە هۆی ئەوەی تەنها ٤٠ سەنت لە نرخەکەی داببەزێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی جیهانی بە ٨٥ دۆلار و شەش سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەوەش بەهۆی بەردەوامیدان بە کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت لەلایەن کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس و عێراقەوە.

هاوکات، بەهۆی فراوانبوونی خواستی ئەمریکا و کۆگای نەوتی کۆمپانیا نەوتییەکانی جیهان نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس لە ٧٥ دۆلارەوە بەرزبوەوە بۆ ٨٠ دۆلار و ٦٩ سەنت، بەڵام  لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا تەنها ٠.٢١٪ نرخەکەی دابەزیووە، کە ئەوەش لەلایەن پێنوێنی جیهانییەوە ئاماژەی پێنەدراوە. 
پێشتر، وڵاتانی ئۆپیک پڵەس لەسەر ئەوە رێک کەوتبوون کە بەرهەمهێنانی سێ ملیۆن و ٦٦٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ و بەرهەمهێنانی خۆبەخشانە بە رێژەی دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە کە لە مانگی حوزەیراندا کۆتایی پێدێت، کەم بکەنەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس بڕیاریدا رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ درێژ بکاتەوە، وە ئەوەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بازاڕی نەوت دەبێت لە جیهاندا، شارەزایانی ئابووری باس لەوە دەکەن، پێدەچێت بڕیارەکە نرخی نەوت بەرز بکاتەوە.













گەلەری