سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

AM:08:33:26/06/2024

728 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی پێنوێنی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ٨٥ دۆلار و ٤٣ سەنتە، بەراورد بە دوێنێ سێشەممە نرخەکەی نزمبووەتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بە گوێرەی پێنوێنی جیهانی نەوت، یەک بەرمیلی نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٨١ دۆلار و ٣١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەروارد بە دوێنێ، نرخەکەی نزمبووەتەوە.
رۆژی ٢ی ئەم مانگە، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس بڕیاریدا رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ درێژ بکاتەوە.

پێشتر، وڵاتانی ئۆپیک پڵەس لەسەر ئەوە رێک کەوتبوون کە بەرهەمهێنانی سێ ملیۆن و ٦٦٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ و بەرهەمهێنانی خۆبەخشانە بە رێژەی دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە کە لە مانگی حوزەیراندا کۆتایی پێدێت، کەم بکەنەوە.

بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەس کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بازاڕی نەوت دەبێت لە جیهاندا، شارەزایانی ئابووری باس لەوە دەکەن، پێدەچێت بڕیارەکە نرخی نەوت بەرز بکاتەوە.













گەلەری