سەردێڕ:

نرخی دۆلار دابەزی

AM:11:50:25/06/2024

21548 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم، ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە کاتی داخستی بازاڕ لە دوێنێدا نرخەکەی ٤٠٠ دینار دابەزیوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٧ هەزار و ٦٠٠ دینار، بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لە دوێنێدا کە ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بوو بە ١٤٨ هەزار دینار، ٤٠٠ دینار لە نرخەکەی دابەزیوە.

هاوکات، دوێنێ دووشەممە، ٢٤ـی حوزەیران بانکی ناوەندیی عێراق ٢٧٤ ملیۆن و ٢٤٦ هەزار و ٤١٥ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٢٥٤ ملیۆن و ٦٦ هەزار و ٤١٥ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە و ٢٠ ملیۆن و ١٨٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندیی عێراق، لە هەفتەی یەکەمی ئەم مانگەدا، ملیارێک و ٣٨٠ ملیۆن و ٦٠٣ هەزار و ٩٩٠ دۆلاری بە بازرگانان و گەشتیاران فرۆشتووە، بەڵام، لە هەفتەی دووەمدا، فرۆشی دۆلار کەمی کردووە و بانکەکە ملیارێک و ٣٧٨ ملیۆن و ٨٨٥ هەزار و ٤٠٧ دۆلاری فرۆشتووە، بەڵام فرۆشی دۆلاری کاش زیادی کردووە.













گەلەری