سەردێڕ:

لە شەش مانگی رابردوودا؛ داهاتی نەوتی هەرێم زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار بووە

PM:08:50:24/06/2024

1064 جار خوێندراوەتەوە

بەرهەمی نەوتی هەرێم گەیشتە٣٥٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، بەڵام تا ئێستا یەک دیناریش لە داهاتی ئەو نەوتە نەخراوەتە سەر داهاتی گشتی و هەژماری وەزارەتی دارایی. بە پێی چەند داتایەکی بەردەست ئێن ئارتیش، داهاتی فرۆشی نەوت لە شەش مانگی رابردوودا گەشتۆتە زیاتر لە دوو ترلیۆن و ١٠٠ ملیار دینار.


لە دواین زانیاریدا کۆمپانیای گەڵف کی ستەون کە کار لە بلۆکی نەوتی شێخان لە دهۆک دەکات ئاشکرای کردووە، هەر بەرمیلێک نەوت لە ناوخۆی هەرێم بە ٢٧ دۆلار دەفرۆشن لە کاتێکدا نرخی هەر بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا سەروو ٨٥ دۆلارە.

بەپێی سۆراغی ئێن ئاڕتی، ئەم هەرزانفرۆشییە لەبەر خراپی کوالێتی نەوتەکە نییە، بەڵکو ئەو نەوتە بە سێ کۆمپانیای حزبی سەربە یەکێتی و پارتی بەو بڕە پارە دەفرۆشرێت، ئەوانیش بەشێکی لەناوخۆ پاش پاڵاوتنی بە نرخێکی بەرز و بەشی زۆریشی پاش هەناردەکردنی بە تانکەر لە دەروازەکانی هەرێمەوە دەبرێتەوە دەرەوەبە نرخی جیهانی دەفرۆشن، ئامانج لەم کارەش شاردنەوەی داهاتی نەوتی هەرێمە لە بەغدا و قازانجی بێ شووماری هەردوو حزبی دەسەڵاتدارە لەو قاچاخچێتی و بازرگانییە.

هاوکات، بەرهەمی نەوتی ئێستا لە هەرێم نزیکە لە هەمان بڕی پێش ڕاگرتنی هەناردەکردنی بەبۆری، ئەوکات داهاتەکەی لەگەڵ داهاتی ناوخۆ پارەی تەواوی مووچەی پێ دەدرا، بەڵام ئێستا کە هەمان داهات هەیە، حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ مووچە تەنها چاوی لە بەغدادە

بەو هەرزانفرۆشییەش هێشتا داهاتی مانگانەی نەوت زیاتر لە ٤٠٠ ملیار دینار و داهاتی ناوخۆیش ٤٥٠ ملیار دینارە، بەڵام نە مووچەی پێ دەدرێت و نە پرۆژەی خزمەتگوزاری پێ ئەنجام دەدرێ













گەلەری