سەردێڕ:

نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ ١٤٨ هەزار دینار بەرزبووە

PM:06:27:24/06/2024

1788 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکاندا لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕ هەزار دینار چووەتە سەر نرخەکەی.


ئەمڕۆ دووشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکاندا لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا و نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی ٢٧٤ ملیۆن و ٢٤٦ هەزار و ٤١٥ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٢٥٤ ملیۆن و ٦٦ هەزار و ٤١٥ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە و ٢٠ ملیۆن و ١٨٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندیی عێراق، لە هەفتەی یەکەمی ئەم مانگەدا، ملیارێک و ٣٨٠ ملیۆن و ٦٠٣ هەزار و ٩٩٠ دۆلاری بە بازرگانان و گەشتیاران فرۆشتووە، بەڵام، لە هەفتەی دووەمدا، فرۆشی دۆلار کەمی کردووە و بانکەکە ملیارێک و ٣٧٨ ملیۆن و ٨٨٥ هەزار و ٤٠٧ دۆلاری فرۆشتووە، بەڵام فرۆشی دۆلاری کاش زیادی کردووە.













گەلەری