سەردێڕ:

عێراق لە بەرهەمهێنانى پرتەقاڵدا لە پلەى سێیەمدایە لەناو وڵاتانى عەرەبی

PM:07:24:23/06/2024

1276 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ئامارێکى وەزارەتى کشتوکاڵى ئەمریکا، عێراق لە بەرهەمهێنانى پرتەقاڵدا لە پلەى سێیەمدایە لەناو وڵاتانى عەرەبی.


بەشى خزمەتگوزاریی کشتوکاڵی دەرەوەی سەربە وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکا بڵاویکردەوە، بەرهەمی جیهانیی پرتەقاڵ بۆ ئەم وەرزە کەمێک بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە نزیکەى ٤٩ ملیۆن تەن.

بەپێی راپۆرتەکە، میسر هێشتا وەک گەورەترین وڵاتی عەرەبی کە پرتەقاڵ بەرهەم دەهێنێت بە نزیکەی سێ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار تەن، مەغریبیش بە نزیکەی ٨٢٠ هەزار تەن دووەمە و لە پلەی سێیەمیشدا عێراق دێت بە بەرهەمهێنانی نزیکەی ١٥٨ هەزار تەن.

هەربە بەپێی ڕاپۆرتی کشتوکاڵی ئەمریکا، قەبارەی بازاڕی پرتەقاڵی جیهانی لە ساڵی ٢٠٢٤ بە نزیکەی سێ ملیار و ٨٤٠ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت، پێشبینیش دەکرێت تا ساڵی ٢٠٢٩ بگاتە چوار ملیار و ٧٩٠ ملیۆن دۆلار.

لەلایەکی دیکەوە، سعودیە لە پێشەنگی وڵاتانی عەرەبی لە هاوردەکردنی پرتەقاڵدا دێت بە نزیکەی ١٧٠ ملیۆن دۆلار، لە دوای ئەویش ئیمارات بە ١٢٣ ملیۆن دۆلار، پاشان ئوردن بە ١١٣ ملیۆن دۆلار، لە پلەی چوارەمیشدا عێراق دێت بە نزیکەی ٥٦ ملیۆن دۆلار.













گەلەری