سەردێڕ:

ئەمریکا: پێویستە ئیسرائیل دووربکەوێتەوە لە زیادکردنى گرژییەکان لەگەڵ لوبنان

PM:12:49:21/06/2024

1068 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە بەرپرسانی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە، پێویستە دووربکەونەوە لە زیادکردنى گرژییەکان لەگەڵ لوبنان و بەدواى چارەسەرى دیپلۆماسیدا بگەڕێن.


وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا باسى لەوە کردووە، ئەنتۆنى بلینکن چاوی بە تزاچی هانێگبی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل و ڕۆن دێرمەر وەزیری کاروباری ستراتیژی ئەو وڵاتە کەوتووە و جە‌ختی له‌ "پێویستی هه‌نگاوی زیاتر بۆ زیادكردنی هاوكاری مرۆیی بۆ غه‌ززه‌ و پلاندانان بۆ حوكمڕانی و ئاسایش و بنیاتنانه‌وه‌ی دوای ململانێ" كرده‌وه‌.

پێشتر سكرتێری گشتیی حزبوڵای لوبنان هۆشداریدا كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری ڕودانی شه‌ڕێكی به‌رفراوان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هێزەکانیان به‌بێ كۆنتڕۆڵ و ڕێسا و بێسنوور شه‌ڕ ده‌كه‌ن"

لەوەتەى شەڕی غەزە لە مانگی ١٠ى ساڵی رابردوو دەستیپێکردووە، ناوبەناو گرژییەکانی سەرسنوور لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان سەرهەڵدەداتەوە و تائێستاش ئیسرائیل چەند سەرکردەیەکى گروپە چەکدارەکانی لوبنانى کردووەتە ئامانج.













گەلەری