سەردێڕ:

فرۆشی دۆلاری کاشی بانکی ناوەندی زیادی کردووە

PM:07:30:16/06/2024

8188 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق لە هەفتەی رابردوودا زیاتر لە ملیارێک و ٣٧٨ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە، ئەوەش بەراورد بە هەفتەی یەکەمی ئەم مانگە، فرۆشی گشتیی دۆلار کەمی کردووە، بەڵام رێژەی فرۆشی کاش زیاد بووە.


بانکی ناوەندیی عێراق، لە هەفتەی یەکەمی ئەم مانگەدا، ملیارێک و ٣٨٠ ملیۆن و ٦٠٣ هەزار و ٩٩٠ دۆلاری بە بازرگانان و گەشتیاران فرۆشتووە، بەڵام، لە هەفتەی دووەمدا، فرۆشی دۆلار کەمی کردووە و بانکەکە ملیارێک و ٣٧٨ ملیۆن و ٨٨٥ هەزار و ٤٠٧ دۆلاری فرۆشتووە.

لەو بڕەی بانکی ناوەندی لە هەفتەی یەکەمی ئەم مانگە فرۆشتوویەتی، بڕی ملیارێک و ٢٨٧ ملیۆن و ٤٩٩ هەزار و ٨٠ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە بووە و ٩٣ ملیۆن و ١٠٤ هەزار و ٩١٠ دۆلاری بە شێوەی کاش بووە، بەڵام هەفتەی دووەم، بڕی ملیارێک و ٢٦٤ ملیۆن و ٢٥ هەزار و ٤٠٧ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و ١١٤ ملیۆن و ٨٦٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.

فرۆشی دووەم هەفتەی ئەم مانگەی بانکی ناوەندی بەم جۆرە بووە:

رۆژی پێنجشەممە ١٣ـی حوزەیران، بانکی ناوەندی ٢٧٦ ملیۆن و ٧٤٤ هەزار و ١٠٩ دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕەش، ٢٦١ ملیۆن و ١٦٤ هەزار و ١٠٩ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و ١٥ ملیۆن و ٥٨٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.

رۆژی چوارشەممە ١٢ـی حوزەیران، بانکی ناوەندی ٢٨٠ ملیۆن و ١١٢ هەزار و ١٨٨ دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕەش، ٢٥٦ ملیۆن و ٢٠٢ هەزار و ١٨٨ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و ٢٣ ملیۆن و ٩١٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.

رۆژی سێشەممە ١١ـی حوزەیران، بانکی ناوەندی ٢٧٩ ملیۆن و ١٠٩ هەزار و ٦ دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕەش، ٢٤٦ ملیۆن و ٥٦٩ هەزار و ٦ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و ٣٢ ملیۆن و ٥٤٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.

رۆژی دووشەممە ١٠ـی حوزەیران، بانکی ناوەندی ٢٧٣ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕەش، ٢٥٥ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و ١٨ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.

رۆژی یەکشەممە ٩ـی حوزەیران، بانکی ناوەندی ٢٦٩ ملیۆن و ٣٢٠ هەزار و ١٠٤ دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕەش، ٢٤٥ ملیۆن و ٩٠ هەزار و ١٠٤ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و ٢٤ ملیۆن و٢٣٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.













گەلەری